سلێمانی دوایین قۆناغی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نج بەڕێوە دەبات
یه‌کێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق به هاوکاریی لقەکەی لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستان دوایین قۆناغی پاڵه‌وانێتی بەڕێوە د ەبات.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە بەشی وەرزشیی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی یه‌کێتی ناوه‌ندی شه‌تره‌نجی عێراق و به هاوکاریی لقی سلێمانیی ئە‌م یه‌کێتیه و ھەروەھا یانه‌ی وه‌رزشیی پێشمه‌رگه و له ڕۆژانی‌٢٤/ ١٢/ ٢٢٠ ھەتا ١/ ١/ ٢٠٢١ قۆناغی کۆتایی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت .
سه‌باره‌ت به شێوازی به‌ڕێوه چوونی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه «ئه‌سعه‌د ئیسماعیل» جێگری سه‌رۆکی یه‌کێتیی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق له لێدوانێکدا وتوویەتی: یه‌کێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق به هاوکاریی لقی خۆی له شاری سلێمانی و یانه‌ی وه‌رزشیی پێشمه‌رگه ، له نێو هۆڵی شه‌تڕه‌نجی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه یارییه‌کانی دوا قۆناغی پاڵه‌وانێتیه‌که ئه‌نجام ده‌دات که ماوه‌ی نۆ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت .
جێگری سه‌رۆکی یه‌کێتیی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوە که ده‌ستپێکی یه‌که‌م یاری له کاتژمێر ٣ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو ٢٤ ی مانگی ١٢ ده‌بێت و دوا خولی یارییەکانیش دەکەوێتە ساڵی تازەی زایینی واتە ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ١/ ١/ ٢٠٢١ی زایینی.
«ئه‌سعه‌د ئیسماعیل» باسی ئەوەشی کردووە کە ئە‌م قۆناغه ده یاریزانی پڕ ئه‌زموون و پاڵه‌وانی شاری سلێمانی تێیدا به‌شدار‌ن و ڕوبه‌ڕوی یه‌کدی ده‌بنه‌وه ھەتا پێکهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی دیاری بکرێت و هه‌ر یاریزانێک نۆ یاری له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ئه‌نجام ده‌دات.