کانونی دوھەم 24, 2021 21:14 Asia/Tehran
  • یاریزانێکی تۆپی پێی ئێران بووە باشترین یاریزانی لاوی ئاسیا

یاریزانی یانەی ئێستقلال وەکوو باشترین یاریزانی لاوی ساڵی 2020ی ئاسیا هەڵبژێردرا.

 

بە پێی هەواڵی مێهر و بە گوێرەی فێدراسیۆنی تۆپی پێ، ماڵپەڕی کۆنفێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ڕایگەیاند: مههدی قائیدی هێرشبەری یانەی ئیستقلال بە دەنگی خەڵک و کارناسانی ماڵپەڕی AFC وەکوو باشترین یاریزانی لاوی ژێر 23 ساڵی ئاسیا هەڵبژێردرا.

لەم راپرسیەدا  قائیدی بە وەرگرتنی 24 لەسەدی دەنگەکان بووە باشترین یاریزانی لاوی ئاسیا و عەبدی بە وەرگرتنی 21 لەسەدی دەنگەکان پلەی دووهەمی بەدەست هێنا.

سەرپەیڤ