کانونی دوھەم 27, 2021 14:20 Asia/Tehran
  • تیپە ھەڵبژێردراوەکانی ئێران بە ١٨ زۆرانبازەوە بەرەو ئۆکرانیا وەڕێ دەکەون

مانگی داھاتوو لە سەر بانگێشتنێکی ئۆکرانیا تیپە ھەڵبژێردراوەکانی زۆرانی ئێران بە ١٨ زۆرانبازەوە سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی بەشی وەرزشیی ناوەندی ھەواڵدەریی ئیرنا، ھەڵبژێردراوەکانی زۆرانی ئازادو فەرەنگیی ئێران بە ١٨ زۆرانبازەوە بەشداریی جامی ڕاھێنەران و زۆرانبازانی ھەڵکەوتەی ئۆکرانیا دەکەن.

فیدراسیۆنی زۆرانی ئۆکرانیا بە ناردنی نامەیەک بە شێوەی فەرمیانە لە تیپەکانی زۆرانی ئازادو فەرەنگیی ئێران بۆ بەشداری کردن لە بیست و چوارەمین خولی ململانێی نێونەتەوەیی ئەم وڵاتە لەژێر ناوی «ڕێزنان لە زۆرانباز و ڕاھێنەرانی ھەڵکەوتەی ئۆکرانیا» بانگێشتنی کردووە.

کێبەرکێی نێونەتەوەیی «ڕێزنان لە زۆرانباز و ڕاھێنەرانی ھەڵکەوتەی ئۆکرانیا» لە ماوەی ڕۆژانی ھەشتەم ھەتا دەھەمی ڕەشەمەی ئەمساڵ و لە دە کێش دا بە میوانداریی شاری «کییەف» بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ