لیۆن سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر بۆردۆ دا تۆمارکرد
له ده‌ستپێکی گه‌ڕی بیست و دووه‌مینی خولی یانه‌کانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی لیۆن سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی بۆردۆ به‌ده‌ست هێناو به‌شێوه‌یه‌کی کاتی پێشه‌نگی یانه‌کانی له پاریس سانت جێرمان وه‌رگرته‌وه .
یاریه‌که له‌سه‌ر یاریگای گرۆباما ستادیۆم به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌که‌م خاوه‌ن ماڵ به گۆڵێکی یاریزانی کامیرۆنی کارل تۆکۆ ئیکامبی پێشکه‌وت که گۆڵه‌که‌ی له خوله‌کی سی و دوو تۆمار کرد .
له گێمی دووه‌م میوانه‌کان له هه‌ولی یه‌کسان کردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که بوون تا له خوله‌کی په‌نجاو پێنج یاریزانی نه‌یجیری ساموێل کالۆ گۆلێکی تۆما کرد و یاریه‌که‌ی گه‌رانده‌وه خالی سه‌ره‌تا .
هه‌وڵی یاریزانانی هه‌ردوو یانه بۆ سه‌رکه‌تن و به‌ده‌ست هێنانی سێ خاڵی یاریه‌که به‌رده‌وامی هه‌بوو ، له دوا خوله‌کی یاری و له خوله‌کی نه‌وه‌د لیۆ دوبۆوای فه‌ره‌نسی گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی بۆ خاوه‌ن یاریگا تۆمار کرد و یانه‌ی لیۆن به‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی گه‌رایه‌وه پێشه‌نگ وپله‌ی یه‌که‌می یانه‌کانی به‌شێوه‌یه‌کی کاتی وه‌رگرته‌وه‌و بووه خاوه‌نی چل و شه‌ش خاڵ ، یانه‌ی بۆردۆش به سی و دوو خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌م مایه‌وه .