کانونی دوھەم 31, 2021 12:40 Asia/Tehran
  • یاریزانی تەنیسی ئێرانی بوو بە پاڵەوانی پێشبڕکێ نێودەوڵەتیەکانی دوورگەی کیش

ماندگار فەرزامی لە یاری کۆتایی پێشبڕکێ نێودەوڵەتیەکانی تەنیسی کیش لە ریزی تەمەنیی لاوان لە بەرامبەر خەنیمە روسیەکەی دا سەرکەوت و بە ناسناوی پاڵەوانەتی گەیشت .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، فیناڵی پێشبڕکێ نێودەوڵەتیەکانی تەنیسی کێژان لە نێوان ماندگار فەرزامی و ئیرینا ئارتێ موا لە روسیا لە زەویەکانی تەنیسی دوورگەی کیشی باشووری ئێران بەڕێوەچوو کە لە کۆتایی دا فەرزامی بە ئەنجامی 6 بە 2 و 6 بە 3 سەرکەوت و ناسناوی پاڵەوانەتیی وەدەسھێنا . 

لە پێشبڕکیکانی بەشی دوو کەسیش دا نوێنەری کوڕانی ئێران و رومانی و لە بەشی کچان دا پەرنیا روکن ئابادی و فاتمە سادات زەنجانی ناسناوی پاڵەوانەتیان وەدەست ھێنابوو . 

سەرپەیڤ