شوبات 03, 2021 16:08 Asia/Tehran
  • بەڕێوەبرانی وبیناری فێرکاریی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا بۆ وەرزی تازە

کارگەی فێرکاریی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا ئەمڕۆ چوارشەممە بە شێوەی وبینار بەڕێوە برا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم کارگەیەی فێرکاری دا، ئەندامانی لێژنەی بەرپاکرانی کێبەرکێی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا ، یانەکانی بەشداری کێبەرکێی ئەم وەرزەو نوێنەرانی فیدراسیۆنی تۆپی پێ و ڕێکخراەی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران ئامادەی بوون.

ئانمانج لە بەڕێوەبرانی ئەم وبینارە، بەڕۆژ کردنی شێوازی بەرپاکرانی کێبەرکێی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا لەم وەرزەی ئێستاو ڕاپەڕاندنی ڕێنماییەکانی بەڕێوەچوونی کێبەرکێکان لەھەل و مەرجی«کۆڤیدی-١٩» دایە.

لەم وبینارەدا بابەتگەلێکی وەک ھەل ومەرجی میوانداری لەم قۆناغەی گروپی دا، دوایین گۆڕانکار لە پرۆگرام و ڕێنماییەکانی بەرپاکرانی کێبەرکێکان لەھەل و مەرجی«کۆڤیدی-١٩»، دوایین ڕێنماییەکانی بەرنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابین کرانی ئاسایشتی وەرزشگاکان خرایە بەر باش و لێکدانەوە.

سەرپەیڤ