شوبات 03, 2021 18:51 Asia/Tehran
  • کۆچی دوایی پێشەنگێکی دیکەی تۆپی پێی ئێران لە بەر توشبونی بە کۆرۆنا

«عەلی ئەنساریان» پێشەنگی تۆپی پێی ئێران لە بەر توشبونی بە کۆرۆنا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەلی ئەنساریان»  پێشەنگی تۆپی پێی ئێران کە لە بەر توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەکی تاران خەوێندرا بوو، ئەمڕۆ چوارشەممە لە تەمەنی ٤٣ ساڵان دا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

«ئەنساریان» پێشینەی یاری لە تیپەکانی پێرسپۆلیس، ئیستیقلال، شارەوانیی تەورێز، سایپا، ئیستیقلالی ئەھواز، شاھینی بوشەھر، ئستیل ئازین و گوستەرشی فولادی لە کارنامەدایە.

«میھردادی میناوەند» یاریزانی پێشووی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران و پێرسپۆلیسیش حەوتەی ڕابردوو ھەر لە بەر توشبوونی بە کۆرۆنا ماڵئاوایی لەژیان کرد.

سەرپەیڤ