شوبات 28, 2021 15:08 Asia/Tehran
  • کرماشان بوو بە پاڵەوانی پاراکێش ھەڵگرتنی ئافرەتانی ئێران

سەرۆکی کۆڕی وەرزشەکانی گیانبازان و کەم ئەندامانی پارێزگای کرماشان باسی پاڵەوانەتیی ئەم پارێزگایەی کرد لە کێبەرکێکانی کێش ھەڵگرتنی ئافرەتانی گیانباز و کەم ئەندامی وڵات و وتی: ئافرەتانی کێش ھەڵگری کرماشان لەم کێبەرکێیانەدا کە بە میواندارەتیی تاران بەرپا کرا، بە دەستخستنی پێنج میدالیای ڕەنگاوڕەنگ توانی لە سەر سەکۆی پاڵەوانەتیی ڕەوەستێت.

«عیزەتوڵڵا پەڕنیان» ئەمڕۆ یەکشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا ڕایگەیاند: «فەریبا عەلی ئەکبەری» کێش ھەڵگری دەستەی ٦١ کیلوگرام توانی تاکە میدالیای زێڕی تیپەکەی کرماشان لەو کێبەرکێیانەدا بباتەوە. ئەمە جیا لەوەی کە «مەنیژە جەلالی» کێش ھەڵگرەکەی دیکەی کرماشان ھەر لەم دەستەیەش دا پلەی سێھەخمی مسۆگەر کردو میدالیای برۆنزی بردەوە.

وتیشی: لە کێبەرکێکانی دەستەی ٦٧ کیلوگرامیش «لەیلا ڕەحیمی» و «زەھرا چیھری» لە کرماشانەوە بە ڕیز توانییان میدالیای نوقزەو برۆنز مسۆگەر کەن.

سەرۆکی کۆڕی وەرزشەکانی گیانبازان و کەم ئەندامانی پارێزگای کرماشان وتیشی: لە دەستەی ٦٨ کیلوگرامبش دا «سەمیرا نەزەری» کێش ھەڵگرەکەی دیکەی کرماشان توانی میدالیای نوقزەی کێبەرکێکان بباتەوەو ھاوکات «مریەم ڕەنجبەر» لە دەستەی ٧٩ کیلوگرامیش لە پلەی چوارەم دا وەستا.

ناوبراو وتیشی: سەرپەرشتی کردنی تیپی کێش ھەڵگرتنی ئافرەتانی کرماشان لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی ئێران کە دوێنێ و ئەمڕۆ نۆھەم و دەھەمی ڕەشەمە بە میواندارەتیی تارانی پێتەخت بەڕێوە برا، لە ئەستۆی «ئازادە کوە دەرەیی » بوو.

پەڕنیان لە کۆتاییش دا وتی: دوای کرماشان کە بوو بە پاڵەوانی کێبەرکێکان، پارێزگاکانی فارس و لوڕستانیش بە ڕیز پلەی دووھەم و سێھەمیان مسۆگەر کرد. 

سەرپەیڤ