تیپی باسکەی کرماشان گەییشتە قۆناغی پێش کۆتایی ھەڵبژاردەی دەستەی یەکەم
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i393470-تیپی_باسکەی_کرماشان_گەییشتە_قۆناغی_پێش_کۆتایی_ھەڵبژاردەی_دەستەی_یەکەم
تیپی یانەی کرماشان بە سەرکەوتنی لە دووھەمین کێبەرکێی دا لە بەرامبەر «نامی نەو»ی تاران توانی بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی دەستەی یەکەم و جێگای خۆی لە نێو ھەشت تیپە ھەڵکەوتەکەی ئەم ململانێیانە بکاتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 28, 2021 12:21 Asia/Tehran
  • تیپی باسکەی کرماشان گەییشتە قۆناغی پێش کۆتایی ھەڵبژاردەی دەستەی یەکەم

تیپی یانەی کرماشان بە سەرکەوتنی لە دووھەمین کێبەرکێی دا لە بەرامبەر «نامی نەو»ی تاران توانی بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی دەستەی یەکەم و جێگای خۆی لە نێو ھەشت تیپە ھەڵکەوتەکەی ئەم ململانێیانە بکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپەکانی یانەی باسکەی کرماشان و «نامی نەو»ی تاران ئێوارەی ڕۆژی شەممە نۆھەمی ڕەشەمە، بۆ دووھەمین جار بۆ بەرەوڕووی یەکتر بوونەوە کە لە ئەنجام دا نوێنەرەکەی کرماشان توانی بە دەرەنجامی ٦٨ بە ٦٧ بە سەر خەنیمە تارانییەکەی دا سەرکەوێت.

تیپی باسکەی کرماشان لە یەکەم ململانێی لەگەڵ «نامی نەو»ی تاران ئێوارەی ڕۆژی حەوتەمی ڕەشەمەش توانی بووی بە دەرەنجامی ٧٦ بە ٧٤ خەنیمەکەی ببەزێنێ.

نوێنەری وەرزشی باسکەی کرماشان بەم دوو سەرکەوتنە یەک لەدوای یەکەی توانی بۆ ڕیزی ھەشت تیپە کۆتاییەکەی ھەڵبژاردەی دەستەی یەکەم و قۆناغی پێش کۆتایی ئەم کێبەرکێیانە ھەڵکشێ و لەم قۆناغەش دا بڕیارە بەرەوڕووی تیپەکەی پارێزگای ئەلبورز بێتەوە.

تیپی باسکەی کرماشان دوای درەوشانەوەی لە خولی بەرایی و دەستخستنی پێنج سەرکەوتن و ١٣ خاڵ لە ھەشت کێبەرکێی خۆی دا پلەی دووھەمی خشتەی ڕیزبەندیی تاقمی «ئەلف»ی مسۆگەر کردو گەییشتە قۆناغی لادانی خەنیم .