ئادار 04, 2021 09:09 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی ئەفسوناویی «بەرشەلۆنە»

تیپی تۆپی پێی «بەرشەلۆنە» شکست ھێنانی دوو بە سیفری کێبەرکێی چوونی بە گەڕانەوەیەکی سەرکەوتووانە قەرەبوو کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی تۆپی پێی «بەرشەلۆنە» شکست ھێنانی دوو بە سیفری کێبەرکێی چوونی لە ململانێی گەڕانەوەدا بە سەرکەوتنی سێ بە سیفر قەرەبوو کردەوەو ئا بەمجۆرە خۆی گەیاندە فیناڵی جامی وەلانانی ئیسپانیا.

شەوی پێنج شەممە لە خولی قۆناغی پێش کۆتایی «کوپادل ری» دا، «بەرشەلۆنە» لە یاریگای «نیو کەمپ» بەرەوڕووی «سیویا» بووەو بە تۆمار کردنی سێ گۆڵی بێ وەڵام لە بازدانێکی دەگمەن دا خۆی گەیاندە فیناڵ.

یارییەکە لە کاتێکدا دەستی پێ کرا کە «سیویا» لە ململانێکەی پێشوودا دوو بە سیفر بە سەر خەنیمەکەی دا سەرکەوتبوو ، ئەمەش وای کرد ھەتا «ڕۆناڵد کومان» ئەمجارەیان بە ھێندێک ئاڵ و گۆڕەوە تیپەکەی ڕەوانەی مەیدان بکات.

لە خولەکی ٩٣ دا بوو کە «بەرشەلۆنە» بە تۆمار کردنی دووھەمین گۆڵی خۆی  شکستی یارییەکەی پێشووی لەگەڵ خەنیمەکەی دا گەیاندە یەکسان و ئیدی بە ئەرخەیانی ھەوڵی خۆی بۆ بردنەوەی یەکجاری خستە گەڕەوە. سەرەنجام لەوەختی قەرەبووی یارییەکەداھەناردەیەکی دەگمەنی«جۆردی ئالبا» تۆمار کرانی گوڵی سێھەمی «بارشەلۆنە»ی بە ھۆی «مارتین برایت ڤیت»ەوە لێ کەوتەوە و ئا بەمجۆرە تیپەکەی «بەرشەلۆنە» لە ئێستادا ملی ڕێگای فیناڵی یارییەکانی گرتووەتە بەر.

سەرپەیڤ