ئادار 09, 2021 10:19 Asia/Tehran
  • ڕیزبەندیی یانەکان، «پێرسپۆلیس» بوو بە یەکەمی ئێران و پێنجەمی ئاسیا، «ئیستیقلال»یش ھەتا ئاستی جیھانی ھەڵکشا

لە تازەترین ڕیزبەندیی یانەکانی تۆپی پێی جیھان، «پێرسپۆلیس» ھێشتاش وەک باشترین تیپی ھەڵبژاردەی ئێران ناسێندراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ماڵپەڕی « تۆپی پێی دەیتابەیس» تازەترین ڕیزبەندیی حەوتانەی یانەکانی تۆپی پێی جیھانی ڕاگەیاند کە بە گوێرەیەوە «پێرسپۆلیس» ھێشتاش لە ڕیزی یەکەمی ئێراندایە.

شاگردەکانی «یەحیا گوڵ موحەممەدی» بە مسۆگەر کردنی ١٦٠٠ خاڵ لە ڕیزی پێنجەمی ئاسیادا مانەوە، بەڵام ڕیزبەندیی جیھانی دا بەرەو پلیەی ١١٣ ھەڵکشان.

«ئیستیقلال»یش بە مسۆگەر کردنی ١٥٣٠ خاڵ لەم ڕیزبەندییەدا لە ئێراندا بوو بە دووھەم و لە ئاسیادا لە ڕیزی یانزەھەم دا مایەوە، بەڵام لە ئاستی جیھانی دا بە چوار پلە ھەڵکشان لە چاو حەوتەی ڕابردوو گەییشتە ڕیزی ٢٢١ی جیھان.

«سپاھان»، «تەراکتۆر» و «فولاد» تیپەکانی سێھەم ھەتا پێنجەمی ئێرانیش لە دیزبەندیی ئاسیادا بە ڕیز لە پلەی ١٩ و ٣٥ و ٤٦ دا وەستان.

سەرپەیڤ