ئادار 09, 2021 10:37 Asia/Tehran
  • خزمەتی سەربازی ڕێگر بوو لە بەردەم ئامادە بوونی شەش یاریزانی «ئەلعەین» لە بەرامبەر «فولاد»دا

شەش یاریزانی «ئەلعەین»ی ئیمارات لە بەر برانیان بۆ خزمەتی سەربازی یاری کردن لە بەرامبەر «فولاد»ی ئێرانیان لە «پلی ئاف لیگ»ی پاڵەوانانی ئاسیادا لە کیش چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ماڵپەڕی «سپۆرت»ی ئیمارات وای بڵاو کردەوە کە شەش یاریزانی یانەی «ئەلعەین» لە بەر برانیان بۆ خزمەتی سەربازی لە وڵاتەکەیاندا، لە پاشماوەی یارییەکانی ئەم وەرزەدا بەشدارییان نابێت.

«ئەلعەین» خەنیمی «فولاد» لە قۆناغی «پلی ئاف لیگ»ی پاڵەوانانی ئاسیادایە. ململانێی نێوان ئەم دوو تیپە لە بەرواری ١٨ی خاکەلێوەدا بەڕێوە دەچێ.

بە گوێرەی ئەم ھەواڵە، «ئەلعەین» لە بەرامبەر شاگردەکانی «نکونام» دا لە  بەر برانیان بۆ خزمەتی سەربازی لەشەش یاریرانی خۆی بێ بەری دەبێت.

سەرپەیڤ