درکێندرانی ھۆکاری سەندنەوەی میوانداریی یارییەکانی تۆپی پێ لە ئێران
بەڕێوەبەری پەیوەندیی گشتیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران ڕایگەیاند: نامەی سەندنەوەی میوانداریی ئێران لە یارییەکانی تۆپی پێ گەییشتووە.
«عەلی جەوادی» بەڕێوەبەری پەیوەندیی گشتیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھەڵبژێردرانی بەحرەین وەکو میوانداری کێبەرکێکانی ھەڵبژاردنی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ وتی: نامەی سەندنەوەی میوانداریی ئێران لە یارییەکانی تۆپی پێ گەییشتووەو دیارە ئەمەش ستەمێکی ھەرە ئاشکرایە.
جەوادی وتیشی: بەحرەین شەش مانگە بۆ وەرگرتنی میوانداری بە نھێنی خەریکی بەرنامە داڕشتنە.
«عەلی جەوادی» لە بارەی ھۆکاری سەندنەوەی میواندارییەکەش لە ئێران وتی: بەڵگەی AFC بۆ سەندنەوەی میوانداریی لە ئێران، پڕوپاگەندەی ھەرێمی ، یاساوڕێسای گومرگی و بایکۆتەکان بووە.
ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە، دیدار لەگەڵ «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوە، «مەسعود سوڵتانی فەڕ» وەزیری وەرزش و لاوان و «سەیید ڕەھا ساڵحیی ئەمیری» سەرۆکی لێژنەی نیشتیمانیی ئۆلەمپیک لەو ھەنگاوانە بووە کە لەم پەیوەندییەدا ھەتا ئێشستا ھەڵمانگرتوون و ئەوانیش لە ڕێگای وەزارەت و دامەزراوەکانیانەوە خەریکی پێ و شوێن گرتنی بابەتەکەن و لە ھەوڵی گەڕاندنەوەی سەرەتیی میواندریی ئێران لە یارییەکانن.