ئادار 19, 2021 16:24 Asia/Tehran
  • لەوانەیە لە یاریی تۆپی پێ دا یاسایەکی تازە بێتە ئاراوە

«ھێد»، «سەر وەشاندن» یان لێدانی تۆپ بە سەر لە بەر ھەگەری زیانگەیاندنی بە تەندروستی بۆی ھەیە لە داھاتوویەکی نزیک دا لە یاریی تۆپی پێ قەدەغە بکرێت.

بەپێی توێژینەوەیەکی ڕێژەیی «زانکۆی گلاسگۆ» کە لەژێر سەرپەرشتیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا و ڕایەڵەی یانە پڕۆفیشناڵەکان لەسەر حەوت هەزار و ٦٧٦ کەس ئەنجام دراوە، ئەو دەرکەوتووە کە زۆربەی یاریزانانی بواری تۆپی پێ بەهۆی لێدانی سەرەوە و لەگەڵ هەڵکشانیان بەتەمەن تووشی خڵەفاوی و گرفتی مێشک دەبن.

یەکێک لە نمونەکانی توێژینەوە، لە سەر یاریزانانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بووە لە ساڵی ١٩٦٦ کاتێک ناسناوی مۆندیالیان بەدەست هێناوە، لە نێوانیاندا ١١یاریزان دووچاری نەخۆشی خڵەفان و زهایمەربوونە کە «جەک چاڕڵتۆن» یەکێک بووە لە یاریزانەکان.

توێژینەوەکە ماوەی ٢٢ مانگی خایاندووە و سەرەنجام  ئەوە دەرکەوتووە کە، ئەو کەسانەی یاری تۆپی پێیان کردووە  زیاتر لە کەسانی ئاسایی توشی کێشەی ھەرەسەو کۆ ئەندامی دەمار بوونە بەتایبەت نەخۆشیی خڵەفان، هەندێکیشیان دووچاری نەخۆشی «پارکینسۆن» و «زهایمەر» ھاتوون.

بەم پێیە لە ئێستادا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا بە هاوکاریی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان و لەژێر سەرپەرشتیی «ئارسن ڤینگەر» کە بەرپرسی کەرتی لاوانە، لە کاردان بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر و دەرکردنی چەند بڕیارێک لەم بارەیەوە، ئەگەر بێتو توێژینەوەکانی دیکە هەمان ئەنجام دەربخەن ئەوا بە ناچاریی بڕیارێک لەبارەی لێدانی تۆپ بەسەر دەدرێت بەتایبەت لە کەرتی منداڵان و لاوان. ئەگەرێکی بەهێزیش لە ئارادایە، لە ئینگلتەراوە لێدانی سەر قەدەغە و یان سنووردار بکرێت. 

سەرپەیڤ