ئادار 24, 2021 14:26 Asia/Tehran
  • کۆتایی ھاتنی حەوتەی سی و یەکەمی سوپەرلیگی تورکیا

حەوتەی سی و یەکەمی تۆپی پێی سوپەرلیگی تورکیا بە ئەنجام درانی چوار یاری کۆتایی پێ ھات.

لە حەوتەی سی و یەکەمی سوپەرلیگی تورکیا تیپەکانی « قونیە سپۆر» بە دەرەنجامی یەک بە سیفرتیپی «ئالانیا سپۆر» و تیپی «ئانتالیا سپۆر»یش بە دەرەنجامی سێ بە یەک تیپی «ئەرزەڕووم سپۆر»یان بەزاند.

لە یارییەکانی دیکەش دا «دنیزلی سپۆر» سیفر بە سیفر لەگەڵ «ئەستەمۆڵ باشاک شەھیر» و تیپی «بشیکتاش» یەک بە یەک لەگەڵ تیپی «فەنەر باغچە» وەک یەک ھاتنەوە. لەم حەوتەیەدا تیپی «ھاتای سپۆر»یش خەریکی پشوو وەرگرتن بوو.

لە کۆتایی حەوتەی سی و یەکەمی تۆپی پێی سوپەرلیگی تورکیا تیپی «بەشیکتاش» بە ٦٤ خاڵ کەوتە سەرووی خشتەوەو تیپەکانی «گالاتاسەرای» بە ٦١ خاڵ و «فەنەر باغچە»ش بە ٥٩ خاڵ لە پلەی دووھەم و سێھەم دا وەستان.

لە خشتەی گۆڵکارانی سوپەرلیگی تورکیاش «ئارۆن بوپێندزا» ھێرشبەری گابۆنیی تیپی «ھاتای سپۆر» بە ١٨ گۆڵ کەوتە سەرەوەی خشتەکەوە.

سەرپەیڤ