ئادار 25, 2021 16:27 Asia/Tehran
  • تورکیا و پۆرتوگال و بەلژیکا لە خولی یەکەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپاسەرکەوتنیان تۆمار کرد

شەوی ڕابردوو خولی یەکەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەییشتن بە مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر دەستیپێکرد و تورکیا و پۆرتوگال و بەلژیکا سەرکەوتنیان تۆمار کرد.

لە ململانێی شەوی ڕابردوودا هەڵبژاردەی تورکیا بە ئەنجامی (٤-٢) بردنەوەیەکی گەورەی بەرانبەر هۆڵەندا تۆمارکرد، گۆڵەکانی تورکیا لە خولەکەکانی ١٥ و٣٤ و ٤٦ و ٨١ لەلایەن «بوراک یەڵماز» و «هاکان چالهانگلو»، گۆڵەکانی هۆڵەنداش لە خولەکەکانی ٧٥و ٧٧ لەلایەن «داڤی کلاسین» و «لوک دی یۆنگ»ەوە تۆمارکران.

ئەمەو لەلایەکی دیکەوە هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بردنەوەی بەرانبەر ئازەربایجان تۆمارکرد، گۆڵەکەش لە خولەکی ٣٦ و لەلایەن «ماکسیم میدڤیدێڤ»ەوە بەهەڵە تۆمارکرا.

لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا بەلژجیکا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک بردنەوەی بەرانبەر «ڤێڵز» تۆمارکرد، گۆڵەکانی بەلجیکا لە خولەکەکانی ٢٢ و ٢٨ و٧٣ لەلایەن «کیڤن دی برۆین»، «تۆرگان هازارد»، «ڕۆمیلو لوکاکۆ»، تاکە گۆڵەکەی «ڤێڵز»یش لەخولەکی ١١ و لەلایەن «هاری ویڵسن»ەوە تۆمارکران.

هەڵبژاردەی فەرەنساش بەرانبەر ئۆکرانیا یاریی کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی (١-١) کۆتایی هات، گۆڵەکەی فەرەنسا لە خولەکی ١٩ و لەلایەن «ئەنتوان گریزمان»و، گۆڵەکەی ئۆکرانیاش لە خولەکی ٥٧ لەلایەن «کیمبێمپی» بەهەڵە تۆمارکران.

سەرپەیڤ