جەماوەری ژاپۆن لە بەر ڤەکسینەکرانی وەرزشوانانی ئۆلەمپیک توڕەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i395068-جەماوەری_ژاپۆن_لە_بەر_ڤەکسینەکرانی_وەرزشوانانی_ئۆلەمپیک_توڕەن
بڵاو بوونەوەی ھەواڵی ڤەکسینە کردنی وەرزشکارانی ژاپۆنیی بەشداری ئۆلەمپیکی تۆکیۆ بووەتە ھۆی توڕەبوون و ناڕەزامەندی دەربڕینی جەماوەری ئەم وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 08, 2021 12:32 Asia/Tehran
  • جەماوەری ژاپۆن لە بەر  ڤەکسینەکرانی وەرزشوانانی ئۆلەمپیک توڕەن

بڵاو بوونەوەی ھەواڵی ڤەکسینە کردنی وەرزشکارانی ژاپۆنیی بەشداری ئۆلەمپیکی تۆکیۆ بووەتە ھۆی توڕەبوون و ناڕەزامەندی دەربڕینی جەماوەری ئەم وڵاتە.

ھەواڵدەریی «کیۆدۆ»ی ژاپۆن بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی دەوڵەتی ڕایگەیاند: دەوڵەتی ئەم وڵاتە بەنیازە ھەتا کۆتایی ژوئەن دوو ژەم ڤەکسین و پێکوتە بۆ وەرزشکاران بەکار بێنێ. ئەم بابەتە بەلەز تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی ژاپۆنی داگرت و زۆرێک لە خەڵکی ئەم وڵاتە بەرامبەر بە ھەنگاوە شیمانەییە ناڕەزامەندییان دەربڕی.

ھەر لەم کاتەدا کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی دەوڵەتی ژاپۆن وتوویانە تەنیا خەریکی لێکدانەوەی ڕەوشتی تەشەنای کۆرۆناو ئامادە بوونی وەرزشکارانی بیانی لەم وڵاتەدان.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرنامەی ڤەکسینەکردن لە ژاپۆن گەلێک بە خاوی دەڕواتە پێشەوەو لە کاتی دەست پێ بوونیەوە لە مانگی فڤریەوە ھەتا ئێستا تەنیا ملوێنێک ژەم پێکوتە بۆ کادێری دەرمانی و پریشکی بەکار ھاتووە.

بەرلەمە زۆرێک لە خەڵکی ژاپۆن بەرامبەر بە بەرپا کرانی کێبەرکێکانی دۆلەمپیک لە تۆکیۆ بە سەرنجدانی تەشەنای کۆرۆنا ناڕەزامەندییان دەر بڕی بوو.