نیسان 14, 2021 13:07 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی کێبەرکێی ئاسیاسس تیپی پێرسپۆلیس لە ئێوارەی ئەمڕۆ

تیپی تۆپی پێی پێرسپۆلیس کاتژمێر ٧ی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە یەکەم یاریی خۆی دا لە ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا، بۆ تیپی «ئەلوەحدە»ی ئیمارات دەچێتە مەیدانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، ململانێی چوونی تیپەکانی تۆپی پێی پێرسپۆلیسی ئێران و ئەلوەحدەی ئیمارات لە کاتژمێر حەوتی ئێوارە بە کاتی تاران لە وڵاتی ھینددا بەڕێوە دەچێت.

لەم یارییەدا تیپی پێرسپۆلیسی ئێران بە جلی یەکسەر سورەوە و تپی ئەلوەحدەی ئیماراتیش بە جلی یەکدەست کەوە دەچێتە مەیدانەوە.

جلسوورەکانی ئێران، دوایین پرۆشەی خۆیانیان ئێوارەی دوێنێ لە زەوییەکانی ڕێکخراوەی وەرزشی «گوا» لە ناوچەی ئازادی «ئاتوردا»ی ھیند ئەنجام دا.
ئەم پرۆڤەیە تایبەتمەندییەکی دەگمەنیشی ھەبوو ئەویش ئامادە بوونی ھاندەران لە دەرەوەی شوێنی پرۆڤەکە بوو.

تیپی تۆپی پێی پێرسپۆلیسی ئێران  لە مکاتێکدا بۆ تیپی ئەلوەحدەی ئیمارات دەچێتە مەیدانەوە کە ئەنجامی دووھەمین تاقیکاریی «PCR»ی یاریزانان و ئەندامانی کاروانی جلسوورەکانی ئێران بە نگەتیڤ ڕاگەیەندراوە.

تیپی تۆپی پێی پێرسپۆلیسی ئێران لە گروپی «E» کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیای ٢٠٢١ بە میوانداریی ھیند لەگەڵ تیپەکانی «گوا»ی ھیند، «ئەلڕیان»ی قەتەرو «ئەلوەحدە»ی ئیمارات دا ھاوگروپن.

سەرپەیڤ