نیسان 16, 2021 03:38 Asia/Tehran
  • ڕەشەبایەک بەناوی «یانەی ئیستیقلال»ی ئێران، تیپی «ئەلئەھلی»ی عەرەبستانی پێچایەوە

تیپی تۆپی پێی ئیستیقلالی ئێران توانی لە ھەنگاوی یەکەم دا لە ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا، ئەلئەھلیی عەرەبستان بە پێج گۆڵ تێک بشکێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی تۆپی پێی ئیستیقلالی ئێران لە حەوتەی یەکەمی قۆناغی گروپیی کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا ، شەوی پێنج شەممە لە سەر ھەینی لە یاریگای ئەلجەوھەرە بۆ میواندارەکەی واتە تیپی «ئەلئەھلی»ی عەرەبستان چووە مەیدانەوەو ئەم خەنیمەی خۆی بە پێج گۆڵ لە بەرامبەر دوو گۆڵ بە چۆکدا ھێنا.

لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا ھەردووک یانەکە بە یەک _یەک گۆڕەپانەکەیان بە جێ ھێڵا بەڵام لە گەڕانەوەدا بۆ نیوەی دووھەم یانەکەی عەرەبستان گۆڵێکی دیکەی تۆمار کرد کە ئەوەش ھیچ گرفتێکی بۆ چارەسەر نەکردو لە کۆتایی دا یارییەکەی بە پێنج گۆڵ لە بەرامبەر دوو گۆڵ بە یانەی «ئیستیقلال»ی ئێران دۆڕاند.

تیپی تۆپی پێی «ئیستیقلال»ی ئێران یارییەکەی دواتری ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی خاکەلێوە لە بەرامبەر «ئەلدوحەیل»ی قەتەر ئەنجام دادات.

سەرپەیڤ