نیسان 16, 2021 17:08 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ڕۆژنامەیەکی عەرەبستانی لە ھەمبەر سەرکەوتنە پڕگۆڵەکەی یانەی ئیستیقلال لە بەرامبەر ئەلئەھلی

میدیایەکی عەرەبستانی بەرامبەر بە سەرکەوتنە پڕگۆڵەکەی یانەی «ئیستیقلال»ی ئێران لە بەرامبەر «ئەلئەھلی» عەرەبستاندا کاردانەوەی پیشان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی تۆپی پێی «ئیستیقلال»ی ئێران شەوی ڕابردوو لە یەکەم ململانێی لە گروپی سێھەمی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا بۆ یانەی «ئەلئەھلی»ی عەرەبستان چووە مەیدانەوە کە توانی لەم یارییەدا ٥ بە ٢ سەرکەوتن تۆمار کات. ئەم سەرکەوتنە لێبڕاوانەیەی یانەی «ئیستیقلال»یش لە میدیاکانی عەرەبستاندا ھێندێک کاردانەوەی بەدوای خۆی دا ھێنا.

ڕۆژنامەی «ئەلڕیازە»ی عەرەبستان لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بەو ھەموو تۆپ بارانەی نوێنەری وڵاتەکەی لە لایەن یانەی «ئیستیقلال»ی ئێرانەوە نووسی: ئەمە سێھەمین دۆڕانی نوێنەری عەرەبستان لە بەرامبەر یانەی «ئیستیقلال»دایە و ململانێی ھەردووک یانەکە لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییەش ئەنجامی یەکسانی لێ کەوتەوەو ھیچ دەستکەوتێکی بۆ یانەکەی عەرەبستان نەبوو. بەڵام ئەمەیان قورسترین شکستی «ئەلئەھلی» لە مێژووی بەشداری کردنی لە ھەڵبژاردەی پاڵەوانان بووە.

ئەمەو لە لایەکی ترەوە ئەو شکست ھێنانەی یانەی «ئەلئەھال»ی عەرەبستان لە کاتێکدایە کە «عەبدولعزیر بن تورکی» وەزیری وەرزش و لاوانی عەرەبستان بە ئامادە بوونی لە یاریگای «سوڵتان عەبدوڵڵا»ی جەددە لە نزیکەوە چاوی لە یارییەکە دەکرد. ھەڵبەت ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی وەرزشی عەرەبستانیش لەگەڵی دا لە نزیکەوە ڕەوتی یارییەکەیان پێ و شوێن دەگرت. 

سەرپەیڤ