نیسان 21, 2021 11:50 Asia/Tehran
  • پێرسپۆلیس ھێزمەندانە لە سەرووی خشتەی یارییەکانەوەیە

بانەی تۆپی پێی «پێرسپۆلیس»ی ئێران بە سەرکەوتن بە سەر «گوا»ی ھێنددا، وێڕای مسۆگەر کردنی سێھەمین سەرکەوتنی یەک لە دوای یەکی لە سەر مانەوەی ھێزمەندانەی لە سەرووی تاقمی پێنجەمی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا بەردەوامە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، شەوی چوارشەممە لە حەوتەی سێھەمی قۆناغی گروپیی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا، یانەی «پێرسپۆلیس» بۆ «گوا»ی ھیند چووە مەیدانەوە کە لە ئەنجام دا دوو بە یەک سەرکەوتنی تۆمار کرد. ئەم یارییە تایبەتی گروپی پێنجەم بوو کە تیپەکەی «گوا» میوانداریی کێبەرکێکانی ئەم گروپەی لە ئەستۆیە.

ئەمە سێھەمین سەرکەوتنی پەیتاپەیتای شاگردەکانی «یەحیا گوڵ موحەممەدی» بوو کە لە ئەنجام دا «پێرسپۆلیس» یە ٩ خاڵەوە سەرپەڕ بوونی ھێزمەندانەی بەردەوام کردووەو لە سەروبەندی ھەڵکشاندایە.

لە درێژەی حەوتەی سێھەمی قۆناغی گروپیی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا، «فولاد»ی خوزستانی ئێران لە بەرامبەر «ئەلنەسر»ی عەرەبستان یەک _یەک بوون بە ھاوئاست و ململانێی تیپی تۆپی پێی «تراکتۆر سازی»ی تەورێز نوێنەرەکەی دیکەی ئێرانیش لەگەڵ ھێزی ئاسمانیی عێراق بە بێ گۆڵ کۆتایی پێ ھات.

جێگای ئاماژەشە یانەی «ئیستیقلال»ی ئێرانیش کە لە ئێستادا لە سەرەوەی تاقمی سێھەمی کێبەرکێکانە کاتژمێر دەونیوی ئەمشەو لەگەڵ «ئەبدوحەیل»ی قەتەر یاری دەکات.

سەرپەیڤ