نیسان 23, 2021 23:37 Asia/Tehran
  • «پێرسپۆلیس»ی ئێران «گوا»ی ھێند تۆپباران دەکات و ئامادەی ھەڵکشان دەبێت

تیپی تۆپی پێی «پێرسپۆلیس»ی ئێران بە سەرکەوتنی لێبڕاوانەی چوار بە سیفر لە بەرامبەر «گوا»ی ھیند، وێڕای مسۆگەر کردنی چوارەمین سەرکەوتنی بەردەوامی لە سەروبەندی ھەڵکشان بۆ قۆناغی دواتری ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا نزیک دەبێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نوێنەرە شیاوەکەی تۆپی پێی ئێران شەوی ھەینی لە سەر شەممە لە حەوتەی چوارەمی قۆناغی گروپیی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسی بۆ «گوا»ی ھیمد چووە مەیدانەوەو بە ئاسانی چوار گۆڵی بەسەردا سەپاند.

«پێرسپۆلیس» بەم سەرکەوتنەی، ١٢ لە ئێستادا خاڵی تۆمار کردووەو لە دوو یارییەکەی دواتردا بۆ  ڕەخساندنی ھەلی ھەڵکشان تەنیا پێویستی بە خاڵێکە.

کێبەرکێکانی گروپی پێنجەم کە ێئەلڕەیان»ی قەتەرو «ئەلوەحدە»ی ئیمارتیش تیای دا بەشدارن لە ھبنددا بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ