کارکردن له دروستکردنى یاریگاى نێوده‌وڵه‌تى نه‌ورۆز لە ھەرێمی کوردستان به‌رده‌وامه
نیسان 26, 2021 15:58 Asia/Tehran
پاش ئه‌وه‌ى له مانگى ١٠ـى ساڵى رابردوو له لایه‌ن سه‌رۆکى یانه‌ى نه‌ورۆز ، به‌ردى بناغه‌ى یاریگه‌ى نه‌ورۆزى نێوده‌وڵه‌تى دانراو له ئێستاشدا دروستکردنى یاریگه نزیک ده‌بێته‌وه له‌وه‌ى نیوه‌ى کاره‌کانى کۆتایى بێت .
بە پێی ھەواڵی بەشی وەرزشیی پی یوو کەی میدیا ، یاریگه‌که١٤ هه‌زارو ٥٠٠ که‌س له خۆده‌گرێت هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى وه‌رزشى له که پێکهاتووه له هۆتێل ، ریسۆرانت و کافێ و پارکى ئۆتۆمبیل و یاریگه‌ى باسکه‌و باله‌و یارییه رێکتییه‌کان و شوێنى مانه‌وه‌ى میوانان و تیپه‌کان و یاریزانان و هۆڵه‌کانى ئاسن و یاریگه‌ى دووه‌م .
به پێى وته‌ى سه‌رپه‌رشتیارى پرۆژه‌که ئه‌گه‌ر کاره‌کان به‌و شێوه خێرایه‌ى ئێسته بروات له‌و واده‌یه‌ى بۆى دانراوه که ساڵێک و هه‌شت مانگه به چوار مانگ پێشتر کۆتایى بێت و یاریگه‌که به ره‌سمى بکرێته‌وه.