نیسان 26, 2021 22:41 Asia/Tehran
  • لیگی پاڵەوانانی ئاسیا 2021 ، شکستی پێرسپۆلیس لە بەرامبەر ئەلوەحدە

کاری ھەڵکشانی یانەی تۆپی پێی پێرسپۆلیسی ئێران بە شکستی ھێنان لە بەرامبەر ئەلوەحدەی ئیمارات گەیشتە رۆژی کۆتایی .

بە پێی راپۆرتی ئێران پرێس ، لە کاتژمێر 7 ی ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە لە حەوتەی پێنجەمی قۆناغی گروپیی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا ، پێرسپۆلیسی ئێران رووبەڕووی ئەلوەحدەی ئیمارات بووەوە و لە کاتێک دا کە رەوتی یاریەکەی لەدەستدابوو ، یەک بە سفر دۆڕاندی . 

داوەریی ئەم یاریە لە لایەن تانتاشێف ئیلگیز ی ئۆزبەکستانی بە یارمەتی دوو ھاوڵاتی خۆی ئەنجامدرا . 

 پێرسپۆلیس سەرباری ئەم بەزینە ، ھەروا بە 12 خاڵ لە سەرووی گروپی پێنجەم دایە و لە یاری کۆتایی دا لە بەرامبەر ئەڕڕیانی قەتەر  بۆ ھەڵکشان تەنیا پێویستیی بە یەک خاڵ ھەیە . 

یاریەکانی گروپی پێنجەم بە میوانداریی ھیندستان خەریکە بەڕێوەدەچێت .  

سەرپەیڤ