بەرپاکرانی یەکەم پیشانگای ئۆنلاینی قورئانی کەریم لە ئێراندا
یەکەم پیشانگای ئۆنلاینی قورئانی کەریم بە ئامادە بوونی پەخشکاران و دامەزرێنەرانی جۆربەجۆر بەرپا دەکرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، یەکەم پیشانگای ئۆنلاینی قورئانی کەریم لە ئەمڕۆ پێنج شەممەوە بە ئامادە بوونی «سەیید عەبباس ساڵحی» وەزیری فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وەزارەتی ئیرشاد دەستبەکار دەبێت.
لە یەکەم پیشانگای ئۆنلاینی قورئانی کەریم ، زیاترلە ھەزار دامەزراوەو ناوەندی قورئان و ھەروەھا پەخشکارانی چالاک لەم بوارەدا بەشدار دەبن.
پیشانگای ئۆنلاینی قورئانی کەریم ، لە ماوەی ٢٤ کاژێردا چالاک دەبێ و ئەمەش دەرفەتێکە بۆ ئەوەی بەسەرکاران ھەلی ئەم پیشانگاو فرۆشگایە بقۆزنەوە.
پیشانگای ئۆنلاینی قورئانی کەریم لە دوو بەشی گشتیی فرۆشگایی و ناوەڕۆک دا بەرپا دەکرێت. یەکەم پیشانگای ئۆنلاینی قورئانی کەریم ھەتا بیستەمی بانەمەڕ بەردەوام دەبێت.