نیسان 30, 2021 04:16 Asia/Tehran
  • درێژەی چالاکیی سەرکەوتووانەی سەتەلایتی ئێرانیی «نوور» لە گەردوون

سەرکردایەتیی گەردوونگەڕیی ھێزی ھەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی باسی درێژەی چالاکیی سەرکەوتووانەی سەتەلایتی ئێرانیی «نوور» لە گەردوونی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ھاوکات لەگەڵ یەکەم ساڵگەڕی ھاویشتنی «سەتەلایتی نوور» سەرکردایەتیی گەردوونگەڕیی ھێزی ھەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی باسی چالاکی بوونی ئەم سەتەلایتەی ئێرانییەی کرد دوای تێپەڕینی ساڵێک لە ھاوێژرانی.

یەکەم سەتەلایتی چەند مەبەستەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ناوی «نوور» سێھەمی بانەمەڕی ساڵی ١٣٩٩ لە لایەن سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە لە شۆرەکاتی ناوەڕاستی ئێران ھەڵداراو لە جەغزی ٤٢٥ کیلومەتریی ھەوی دا جێگیر بوو.

وەدی ھاتنی ئەم ڕووداوە گرینگە کە لە ڕیزی تەکنۆلۆژیای ھەڵکەوتەی جیھاندایە ئەویش لە دۆخی دژواری بایکۆتە قورس و ملھوڕانەکانی دوژمنان، بە پشتبەستن بە زانستی خۆماڵی و توانای نێوخۆیی لە ڕووی چێکردن و ئامادەکردنی تەواوی پارچەکانی مسۆگەر کراوە کە لە ڕوانگەی خاوەنڕایان و کارناسانی ئەم بوارە دەستکەوتێکی مەزن و گۆڕانکارییەکی نوێ لە بواری گەردوونگەڕیی ئێرانی ئیسلامی دا دێتە ئەژمار.

سەتەلایتی «نوور» کە سەتەلایتبەری «قاسید» بەرەو گەردوون ھاویشتوویەتی شەش ھەزار جار بە دەوری گۆی زەوی دا خولاوەتەوەو بەرزاییەکەی لە ڕووی جەغزەوە ٤١٠ کیلومەترە.

یەکەم ساڵگەڕی دەستبەکار بوون و دەستپێکی ئەرکی سەتەلایتی «نوور» ئەمڕۆ ھەینی دەیەمی بانەمەڕەو ھەر بەم بۆنەیەوە «سیگناڵی بیکێن»ی سەتەلایتەکە لە ڕۆژانی پێنج شەممەو ھەینی « نۆھەم و دەیەمی بانەمەڕ» ھەڵکراوەو لە سەرتاسەری گۆی زەویش وەردەگیردرێت.

وا پێش بینی دەکرێ کە تەمەنی ئەم سەتەلایتە لە ڕووی جەغزییەوە کە ڕەھەند گەلێکی تازەی لە ڕووی توانایی و ھێزی بەرەڤانیی ئێرانەوە بەدی ھێناوە، ساڵێکی دیکەش بخایەنێت. لە ئێستادا زانیارییە کۆکراوەکانی ئەم سەتەلایتە چەند مەبەستە بە شێوەی ڕۆژانە لە وێستگە زەوینییەکاندا وەردەگیرێت.

سەرپەیڤ