حوزه‌یران 12, 2021 07:49 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی بەهێزی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە بەرامبەر کامبۆج

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بە سەرکەوتنی پڕلە گۆڵ لە بەرامبەر کامبۆج سێهەمین بردنەوەی بەردەوامی خۆی لە بەحرەین بەدەسهێنا.

 

 

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران ڕۆژی هەینی لە حەوتەمین یاری خۆی لەپێشبڕکیکانی پاڵاوتنی بەرایی جامی جیهانی ٢٠٢٢ی قەتەر وجامی نەتەوەکانی ئاسیا ٢٠٢٣ ی چین، لە کاتژمێر حەوتی ئێوارە بە کاتی تاران لەگەڵ کامبوج یاریان کرد کەئەم یاریە لەکۆتایی دا بە بردنەوەی دە  بە سفر کۆتایی پێهات.

یاریزانانی ئێران کە لە یاری پێشوودا توانیبوویان بەحرەین بە ئەنجامی سێ بەسەر سفر ببەنەوە، هەتا بەرلەم یاریە بە دوازدە خاڵ لە پلەی دوهەمی گروپ دا ڕاوەستابوون.

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە یاری قۆتاغی چوون توانیبووی بە ئەنجامی 14بەسەر سفرلە کامبۆج بباتەوە.

سەرپەیڤ