حوزه‌یران 16, 2021 00:33 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانێکی ھێزمەندانە وەکو تیپی یەکەم، تیپی نیشتیمانیی ئێران بە بەزاندنی عێراق گەییشتە قۆناغی بەرایی مۆندیاڵ

تیپی نیشتیمانیی ئێران بە گۆڵەکەی خولەکی ٣٥ی «سەردار ئازمون»، تیپی نیشتیمانیی عێراقی بەزاندو بە ١٨ خاڵ گەییشتە سەرپەڕی تاقمی سێھەم.

تیپی نیشتیمانیی ئێران بەم سەرکەوتنەی بە ڕێنوێنیی «دراگان سکۆچیچ» لە چوار یاریی گەڕانەوەی لە بەرامبەزر «ھۆنگ کۆنگ»، «بەحرەین»،« کامبۆج» و «عێراق» ١٢ خاڵی تەواوی دەست کەوت.

 

تیپی نیشتیمانیی ئێران لە خولی چوونی ئەم کێبەرکێیانە بە دوو بردنەوە لە بەرامبەر ھۆنگ کۆنگ و کامبۆج و دوو دۆڕان لە بەرامبەر بەحرەین و عێراق تەنیا توانی ٦ خاڵ مسۆگەر کات و بۆ ھەڵکشان وەکو تیپی یەکەمی تاقمەکە دەبا ھەر چوار کێبەرکێیەکەی خولی گەڕانەوە بە سەرکەوتن کۆتایی پێ بھێنێ و لەم بوارەش دا سەرکەوت.

 

تیپی نیشتیمانیی عێراقیش بە شکست ھێنانی لە بەرامبەر ئێران لە وێستگەی ١٧ خاڵی دا مایەوەو وەکو یەکێک لەو ٥ تیپەی دووھەم گەییشتە قۆناغی دواتر.

 

شیاوی باسە بڕیاری سەیری کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا بووە ھۆی ئەوەی کە کێبەرکێکانی خولی گەڕانەوەی تاقمی سێھەم بە میوانداریی بەحرەین و لە مەنامەدا بەرپا بکرێت. تیپی نیشتیمانیی ئێران توانی دوای ساڵانێکی دوورودرێژ بەحرەین لە مەنامەدا شکست پێ بھێنێ و ھەروەھا دوای دە ساڵیش لە یارییەکی فەرمی دا تیپەکەی عێراق ببەزێنێت.

سەرپەیڤ