حوزه‌یران 16, 2021 13:11 Asia/Tehran
  • ئۆلەمپیکییەکان ئەگەر بێتو ڕێنماییە تەندروستییەکان ڕەچاو نەکەن، وەدەر دەنرێن

ئەو وەرزشوانانەی بیانی کە لە یارییەکانی ئۆلەمپیک و تەنانەت پارائۆلەمپیک بەشدارێی دەکەن ئەگەر بێتو ڕێنماییەکانی ھاوپەیوەند بە «کۆڤیدی_١٩» پێشێل بکەن وەدەر دەنرێن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، سێھەمین و تازەترین نوسخەی «پەڕتوکی یارییەکانی ئۆلەمپیک» لە پەیوەندی لەگەڵ ھەنگاوە پێویستەکان لە ئاراستەی بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا لە یارییەکانی ئۆلەمپیک ڕۆژی سێ شەممە بڵاو بووەوە. لەم پەڕتوکەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی ڕەچاوکرانی ڕێنماییە تەندروستییەکان تیشک خراوەتە سەر دەرەنجامی بێ دەربەستی لەم پەیوەندییەدا.

بە پێی ڕاگەیاندنی ماڵپەڕی «kyodo new» لە پەڕتوکەدا ھاتووە: ئەو وەرزشوانانەی بیانی کە لە یارییەکانی ئۆلەمپیک بەشداری دەکەن ئەگەر بێتو یاساوڕێساکانی ھاوپەیوەند بە بەرنگار بوونەوەی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا پێشێل کەن، بۆی ھەیە ھێندێک سزایان بە سەردا بسەپێندرێت، لەوانە ھەڵسەنگاندنی وەجمەندی و مافی بەشداری کردنیان لە یارییەکان و ھەروەھا سەندنی زیانبایی.

بە پەک خرانی یەک ساڵەی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەم کێبەرکێیانە ٢٣ی ژوئیە ھەتا ٨ی ئوتی ٢٠٢١ و پارائۆلەمپیکی ٢٤ی ئوت ھەتا ٥ی سپتامبەری ٢٠٢١ لە پێتەختی ژاپۆن دا بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ