وەرزشکارانی راکردن و مەیدانی ئێران 4 مەدالیای زێڕیان بەدەسهێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i397797-وەرزشکارانی_راکردن_و_مەیدانی_ئێران_4_مەدالیای_زێڕیان_بەدەسهێنا
وەرزشکارانی راکردن و مەیدانی ئێران لە پێشبڕکێکانی 2021 ی کازاخستان یادکردنەوەی کازانۆڤ بە 4 مەدالیای زێڕ گەیشتن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 21, 2021 03:05 Asia/Tehran
  • وەرزشکارانی راکردن و مەیدانی ئێران 4 مەدالیای زێڕیان بەدەسهێنا

وەرزشکارانی راکردن و مەیدانی ئێران لە پێشبڕکێکانی 2021 ی کازاخستان یادکردنەوەی کازانۆڤ بە 4 مەدالیای زێڕ گەیشتن .

لە کۆتا رۆژی سیهەمین خولی پێشبڕکێیکانی راکردن و مەیدان یادکردنەوەی کازانۆڤ کە لە شاری ئاڵمائاتی کازاخستان  بە ئامادەبوونی وەرزشکارانی 8 وڵات بەڕێوەچوو ، حەمیدڕەزا کیا لە لقی بازدانی سێ هەنگاو لەسەر سەکۆی یەکەمی ئەم پێشبڕکێیانە ڕاوەستا و مەدالیای زێڕی ئەم لقەی بردەوە .

 مەهدی پیرجەهان وەرزشکاری دیکەی ئێرانیش لە راکردنی 400 میتر دا بوو بە خاوەنی مەدالیای زێڕ .

 وەرزرشکارانی ئێرانی رۆژی رابردووش لە لقی راکردنی 400 میتر و هەڵدانی قورسایی دوومەدالیای زێڕیان بردەوە .

 هەڵبژاردەی راکردن و مەیدانی ئێران بڕیارە لە درێژەی پێشبڕکێیکان دا بۆ وەدەسهێنانی پشکی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ، مانگی داهاتوو لە شاری تاشکەندی ئۆزبەکستان رکابەری بکەن .