حوزه‌یران 24, 2021 13:23 Asia/Tehran
  • «بنزێما» بوو بە باشترین یاریزانی کێبەرکێی نێوان فەرەنساو پۆرتۆگاڵ

ھەڵمەتبەرە خاوەن ئەزمونەکەی تیپی نیشتیمانیی فەرەنسا خەڵاتی باشترین یاریزانی ململانێ لەگەڵ پۆرتۆگاڵی بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێران، ئەم کێبەرکێ ھەستیارە شەوی چوارشەممە لە سەر پێنج شەممە لە نێو گروپی«F»ی کۆپی گەلانی ئەورووپاو لە شاری بوداپێستی ھەنگاریاو بە داوەرایەتیی «ئانتۆنیۆ لاھۆز»ی ئەسپانیایی بەرپاکراو لە ئەنجام دا یاریەکە دوو بە دوو بە یەکسانی کۆتایی ھات.

لە کۆتایی یارییەکەدا «کەریم بنزێما» کە تۆمارکەری ھەردووک گۆڵەکەی فەرەنسا بوو، وەک باشترین یاریزانی گۆڕەپانەکە ناسێندرا.

بەم یەکسانییە، لە ئێستادا فەرەنسا بە پێج خاڵەوە وەکوو سەرپەڕی گروپەکە ڕەوانەی قۆناغی دواتر دەکرێت. پۆرتۆگاڵیش بە چوار خاڵ لە ڕیزی سێھەم دا دەوەستێ و وەک یەکێک لە تیپە سێھەمە ھەڵکەوتەکان ڕێی لە قۆناغی یەک چوارەمی کۆتایی دەکەوێت.

لە یارییەکەی ھاوکاتی ئەم گروپەش دا، ئاڵمانیاو ھەنگاریا دوو بە دوو یەکسان ھاتوونەتەوە. ئاڵمانیا بە چوار خاڵ و وەستان لە پلەی دووھەمی گروپەکەدا ھەڵکشاوەو ھەنگاریاش بە دوو خاڵەوە وەلانراوە.

سەرپەیڤ