پەڕتوکێک بە زمانی فارسی لەسەر شێرکۆ بێکەس بڵاوبوویەوە
پەڕتوکێک بە زمانی فارسی لەسەر ژیان و بەرطەمەکانی شێرکۆ بێکەس لە ئێران بڵاوبوویەوە.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهردوکتور ئومید وه‌رزه‌نده دانەر و نووسەری کتێبەکە له‌مباره‌وه به هەواڵنێرانی وت: ئه‌م کتێبه گفتوگۆ و بیروڕای چه‌ندین شاره‌زای بواری ئەدەب سه‌باره‌ت به شێرکۆ بێکه‌س و ژیان و بەرهەمەکانی ئەو گەورە شاعێرە له خۆ ده‌گرێت.
وەرزەندە ئاماژەی دا ئەوەی شێرکۆ لە نەوەی هاوچەرخی خۆی جیاواز دەردەخات، توانایی شاعێرە لە تاودانی ئەسپی خەیاڵی و هەروەها زاڵبوون بە سەر زمان و وشەدا.
وتیشی: " شناختنامه شیرکو بی‌کس" هەوڵێکە بۆ ناساندن، پێداچوونە و شرۆڤەی جیهانی پڕ لە وشە و وێنەی شێرکۆ، هەم لە زمانی خۆیەوە و هەم لە زمانی پسپۆڕانی دیکەی بواری شێعر و ئەدەب. لەم کتێبەدا ژیان و بەسەرهاتی شێرکۆبێکەس،بەرهەمەکان و شێعر و نووسراوەکانی لێکدەدرێتەوە.
له‌م کتێبه‌دا هه‌وڵ دراوه که بیروڕای مامۆستایانی بواری ئه‌ده‌ب و هونه‌ر سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندییه جیهانییه‌کانی شێعری شێرکۆ بێکه‌س به تایبه‌ت له ئێران و هه‌رێمی کوردستان بخرێته به‌رده‌ست.
دوکتور ئۆمێد وه‌رزه‌نده، ئه‌ندامی لێژنه‌ی زانستیی زانکۆی ئازادی سنه‌یه و سه‌رۆکی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی کوردستان ناسییه و دەیان بەرهەم و نووسراوەی گرینگی پێشکەش بە ئەدەب و فەرهەنگی کوردی کردووە.