ته‌مووز 05, 2021 13:09 Asia/Tehran
  • خولی پاڵەوانانی ئاسیا، ململانێی نوێنەرانی ژاپۆن و تایلەند، هیچ براوەیەکی نەبوو

کێبەرکێی نوێنەرانی ژاپۆن و تایلەند لەچوارچێوەی پێشبڕکێکانی خولی پاڵەوانانی ئاسیادا بە ئەنجامی یەکسان و بێ بردنەوە کۆتایی پێهات.

 

تیمەکانی گامبا ئوزاکای ژاپۆن و چیانگرای یونایتدی تایلەند شەوی ڕابردوو لەچوارچێوەی پێشبڕکێکانی خولی پاڵەوانانی ئاسیا پێکەوە کەوتنە ململانێ کە ئەو کێبەرکێیە بە ئەنجامی یەکسانی یەک بەیەک کۆتایی پێهات.

بەو ئەنجامە تیمی گامبا ئوزاکای ژاپۆن بە شەش خاڵ لە ڕیزی دووهەمی خشتەدا ڕاوەستاو چیانگرای یونایتدی تایلەندیش بە پێنج ئیمتیاز، کەوتە ڕیزی سێهەمی خشتە.

لە یارییەکی دیکەی خولی پاڵەوانانی ئاسیا، دوو تیمی راتچابوری تایلەند و پوهانگ ستیلرزی کۆریای باشوریش کێبەرکێیان کردو ئەو یارییەش بە ئەنجامی یەکسان و بێ گۆڵ کۆتایی پێهات.

سەرپەیڤ