بڵاو بوونەوەی کتێبی «سینەمای ئێران و ژاپۆن»
تهمووز 06, 2021 16:36 Asia/Tehran
کتێبی «سینەمای ئێران و ژاپۆن» بڵاو بووەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ زشەممەی ئیرنا، ئەم کتێبە لە چوار وەرزو ٣٣٥ لاپەڕەدا ئامادە کراوەو داگری بەشگەلێکی جۆربەجۆری پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتی گەورەی ئێران و ژاپۆن لە بواری سینەمایی، نومایشی فیلم، بەشداری لە فستیڤاڵ و دروست کردنی فیلمی ھاوبەشەو لەم پەیوەندییەدا کۆمەڵەیەکی بایەخمەند ھاوڕێ لەگەڵ مێژووییەکی تۆکمەو تەواوی چالاکیی سینەمای نێونەتەوەیی دوو وڵات بە تێروتەسەلی دەخاتە ڕوو.
لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە زیاتر لە ١٠ کتێب و گۆڤاری پسپۆڕانە بە زمانی فارسی و ژاپۆنی بە پتر لە ١٨ ھەزار تیراژ چاپ و بڵاو کراوەتەوە.