ته‌مووز 10, 2021 13:04 Asia/Tehran
  • وەرزشکاری ئێرانی ڕێگای بردە فیناڵی پێشبڕکێکانی پاراتیرهاوێشتن بە کەوانی پاڵەوانانی جیهان

لە درێژەی پێشبڕکێکانی پاراتیرهاویشتن بە کەوانی پاڵەوانی جیهان لە چیک زارا نیعمەتی ڕێگای بردە فیناڵی ئەم پێشبڕکێیانە .

 

لە درێژەی پێشبرکێکانی پاراتیراویشتن بە کەوانی پاڵەوانەتی جیهان لە وڵاتی چیک ، ڕۆژی هەینی ولە درێژەی پێشبڕکێکانی پاراتیر هاویشتن بە کەوان لە لقی ڕیکرۆ، زارا نیعمەتی توانیی بە ئەنجامی شەش بە سفر لە کەواندارانی ئیتالیایی بباتەوە ولە کۆی هەشت کەوانداری هەڵکەوتەی ئەم یاریانە دا ڕاوەستێت.

ناوبراو لە قۆناخی چارەگی کۆتایی بە ئەنجامی شەش بە دوو لەبەرامبەر کەواندارێک لە تورکیا سەرکەوت وڕێگای بردە خۆلی پێش کۆتایی ئەم پێشبڕکییانە.

نیعمەتی لە قۆناخی پێش کۆتایی دا بە ئەنجامی شەش بە دوو لەبەرامبەر ڕووسیا سەرکەوت وبڕیارە لە فیناڵی ئەم پیشبڕکییانە وبۆبەدەسهێنانی میداڵیای زێڕ لەگەڵ کەواندارێک لە ئیتالیا پێشبڕکێ بکات.

سەرپەیڤ