ته‌مووز 11, 2021 15:53 Asia/Tehran
  • ھەڵوەشانەوەی شیمانەیی یارییە دۆتانەکەی نێوان «بەرشەلۆنە» لەگەڵ تیپی زایونیی لە قودسی داگیر کراو

سەرچاوە عیبری و ئیسپانییەکان باسی ھەگەری ھەڵوەشانەوەی کێبەرکێی دۆستانەی نێوان تیپەکانی تۆپی پێی «بەرشەلۆنە»و «بیتار»ی سەربە ڕژێمی زایونیان کردووە کە بڕیار بوو لە قودس دا بەڕێوە بچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،ماڵپەڕی زایونیی «والییلا» ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کە ئەم یارییەی کە بڕیار بوو چوارەمی ئاگۆست لە شاری قودسی داگیرکراو بەڕێوە بچێت، لەوانەیە لە ئەنجام دا لە بەر گوشاری فەلەستینییەکان لە سەر یانەی «بەرشەلۆنە» ھەڵوەشێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەلەستین لەم دواییەدا بڕیاری یانەی «بەرشەلۆنە»ی بۆ بەرپاکردنی یاریی دۆستانە لەگەڵ تیپە زایونییەکەی «بیتار» لە شاری قودسی داگیرکراودا ئیدانەکرد.

ئەم فیدراسیۆنە لە بەیاننامەیەک دا، داوای لە بەرپرسانی تیپی «بەرشەلۆنە» کرد ھەتا شوێنێکی دیکە بۆ بارپاکردنی ئەو یارییە دۆستانەیە ھەڵبژێرن.

میڕیاکانی ئیسپانی زمانیش وایان بڵاو کردووەتەوە کە یارییەکەی نێوان «بەرشەلۆنە»و «بیتاری قودس» کەبڕیار بوو چوارەمی ئاگۆست بەرپا بکرێت، لە سەروبەندی ھەڵوەشاندنەوەدایە.

سەرپەیڤ