کچە کوردێکی مەھابادی بوو بە ئەندامی ھەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی سەرمێزی ئێران
تهمووز 17, 2021 09:02 Asia/Tehran
بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرز ش و لاوانی مەھاباد گوتی : ئێلینا رەحیمی وەرزشکاری ھەڵکەوتەی ئەم شارە وێڕای بەدەستھێنانی ناسناوی پاڵەوانەتیی وڵات بوو بە ئەندامی ھەڵبژاردەی نیشتمانیی لاوانی تۆپی سەرمێز .
قەرەنی مستەفاپوور رۆژی ھەینی لە دیمانە لە گەڵ ئیرنادا گوتی : قۆناغی دوھەمی پێشبڕکێکانی پاڵاوتن لە رۆژی چوارشەممەوە بە ئامادەبوونی 15 کەس لە خشتەی یەکلاکەرەوە بەڕێوەچوو کە ئێلینا رەحیمی بە وەپشت سەرنانی پەریناز حاجیلوو و کیمیا رۆستەمی گەیشتە فیناڵ و دوای سەرکەوتنی 4 بە 2 لە یاری لە گەڵ ھەدیە ئاقامحەمەدی بە پاڵەوانەتی گەیشت .
ئێلینا رەحیمی 17 ساڵان لەدایکبووی مەھابادە و پێشینەی پاڵەوانەتی ئێران و ئاسیای ناڤینی ھەیە .