ته‌مووز 20, 2021 15:24 Asia/Tehran
  • بڵاو کراوەیەکی عێراقی باسی گەڕانەوەی «کەیرۆش»ی کردووە بۆ تۆپی پێی ئاسیا

بڵاو کراوەیەکی عێراقی باسی گەڕانەوەی گەورەڕاھێنی پێشووی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێرانی کردووە بۆ یارییەکانی ئاسیاو ئاسیا چالاکی نواندنی لە عێراق دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «کارلۆس کەیرۆش» کە لە ساڵی ٢٠١١ ھەتا ٢٠١٩ گەورەڕاھێنی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێرانی بووە ، توانی بە تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران دوو جار ئامادە بوون لە مۆندیاڵی تۆپی پێ تاقی کاتەوەو لە دوو خولی کێبەرکێکانی کۆپی گەلانی ئاسیاش بەشدار بێت. ھەرچەند کە سەرکەوتن بەسەر مەراکیش و یەکسانی لەگەڵ تیپی نیشتیمانیی پۆرتوگال لە ئێراندا کردی بە ڕاھێنەرێکی سەرکەوتوو، بەڵام تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئەفریقیای باشووری نەیتوانی سەرکەوتنێکی ئەوتۆ مسۆگەر کات و باڵاترین شانازییەکەی بوو بە ئامادە بوونی لە نێو چوار تیپەکەی قۆناغی دوایی کۆپی گەلانی ئاسیای ٢٠١٩.

«کەیرۆش» دوای کۆتایی ھاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئێران جڵەوی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی کۆلۆمبیای بەدەستەوە گرت کە لەوێش لەبەر ناسەرکەوتوو بوونی لە کورتەماوەدا وەدەرنرا.

بە دەست پێکرانی کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر لە ئێستادا ئەم ڕاھێنەرە بە نیازی ئامادە بوونێکی دووبارەیە لە گەورەترین تۆرنۆمێنتی تۆپی پێی جیھان. یەکێک لەو تیپانەی کە داوای دەکات تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی  عێراقە کە لە ئاراستەی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ دا لەگەڵ ئێران ھاوگروپە.

لەم پەیوەندییەدا بڵاوکراوەی «ئەلغەد» لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە گەورەڕاھێنی پێشووی تۆپی پێی ئێران لەگەڵ عێراقییەکاندا ڕێک کەوتووەو لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەم وڵاتە گرێبەستەکەی واژۆ دەکات.

ئامادە بوونی «کەیرۆش» لە سەرووی کادێرانی ھونەریی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی  عێراق بۆی ھەیە یارییەکانی ئەم تیپە لەگەڵ ئێران و کۆریای باشووری سەرنج ڕاکێش تر بکات.

سەرپەیڤ