ته‌مووز 22, 2021 16:06 Asia/Tehran
  • یارییەکانی ئۆلەمپیک،،، قەتیس مانی ئیسپانیا لە بەرامبەر میسر

تیپی تۆپی پێی ئیسپانیا لە یەکەم کێبەرکێی لە یارییەکانی ئۆلەمپیک لە بەرامبەر تیپەکەی میسر بوو بە ھاوتەریب و بە بێ گۆڵ گۆڕەپانەکەی بەجێ ھێڵا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە یەکەم خولی یارییەکانی قۆناغی گروپیی تۆپی پێی پیاوانی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ و لە یەکەم یاریی تاقمی «C‌»دا ئیسپانیاو میسر ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە کە ئەم یارییە بەبێ ئاڵووێر کرانی گۆڵ کۆتایی پێ ھات و ئا بەمجۆرە ھەردووک لایان بە دابەش کردنی خاڵەکان بەسەندەیان کرد.

«ئۆسکار مینگسا» بەرگریکارەکەی بەرشەلۆنەو «دەنی سبایوس» ھافبەکی «ڕیاڵ مەدرید» لەم کێبەرکێیەدا لە ئەنجامی پێشێلکاریی یاریزانانی میسری زەبریان وێکەوت و بە ناچاری گۆڕەپانەکەیان بەجێ ھێڵا و لە ئەنجام دا ئیسپانیا ھەم دوو خاڵی ئەم یارییەی لە کیس داو ھەم دوو یاریزانی پەک کەوتەی بۆ مایەوە. بە پێی ئەو وێنانەی کە لە شێوازی زەبروێکەوتنەکەی «سبایوس» بڵاو بووەتەوە لەوە ناچێ بەم زواانە ڕێی لە گۆڕەپانی تۆپی پێ بکەوێتەوە.

ئەمڕۆ لە تاقمی «B»ش دا یارییەک بەرپا کرا کە لە میانەی دا کۆریای باشووری بە دەرەنجامی یەک بە سیفر یارییەکەی بە نیوزیلەند دۆڕاند.

سەرپەیڤ