جۆدۆکارەکەی ئەلجەزایەر: خۆشحاڵم ئیسرائیلم مارەنگاز کردووە
جۆدۆکارێکی ئەلجەزایەری کە لە بەر بە فەرمی نەناسینی ڕژێمی زایونی و بۆ داکۆکی لە جەماوەری فەلەستین ئامادە نەبوو لەگەڵ خەنیمە ئیسرائیلییەکەی کێبەرکێ بکات، ڕایگەیاند: لە بەر توڕە بوونی ڕژێمی تەلەبیب لەو کارەی گەلێک خۆشحاڵە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «فەتحی نورین» شەوی پێنج شەممە سەرباری ئەوەی کە ھیچ میدالیایەکی بۆ وڵاتەکەی نەبردەوە، کەچی لە بەر داکۆکی کردنی لە ئارمانجەکانی جەماوەری فەلەستین بە شێوەیەکی گەرم و گوڕ و دەگمەن لە لایەن جەماوەری وڵاتەکەیەوە لە فڕگەی ئەلجەزیرە پێشوازیی لێ کرا.
ناوبراو لە فڕگەی ئەلجەزیرە لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران ڕاوەستاو لە بارەی خۆبواردنی لە کێبەرکێ کردن لەگەڵ وەرزشکارێکی زایونی وتی: لەگەڵ ڕاھێنەرەکەی ئەم بڕیارەی داوە.
وتیشی: ئەمەش بڕیارێکە کە لە قۆناغی یەکەم دا جێی شاازیی من و پاشان جێی شانازیی جەماوەردو دەوڵەتی ئەلجەزایەرە، چونکو «عەبدولمەجید تەبون»ی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەشمان لە بەرامبەر تەواوی دنیا وتی: ئێمە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرلئیل بە ڕووداوێکی پیرۆز نازانین داکۆکی لە ئارمانجی گەلی فەلەستین دەکەین.
نورین وتیشی: خۆشحاڵم کە ڕژێمی زایونیم توڕە کردووە و لەلایەن جیھانی ئیسلام و عەرەبییەوە پەیوەندیم پێوەکراوەو پشتیوانییان لەو بڕیارەم کردووە.