ئاب 05, 2021 17:11 Asia/Tehran
  • ئۆلەمپیک،،، میدالیای زیوی «حەسەن یەزدانی» لە ئۆلەمپیکی تۆکیۆ

زۆرانبازی تیپی نیشتیمانیی ئێران میدالیای زیوی ئۆلەمپیکی تۆکیۆی بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، «حەسەن یەزدانی» زۆرانبازی تیپی نیشتیمانیی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە بە دۆڕانی لە بەرامبەر «دەیڤید تەیلۆر»ی ئەمریکی بە میدالیای زیوی یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ بەسەندەی کرد.

«حەسەن یەزدانی» لە ململانێی فیناڵی کێشی ٨٦ کیلۆگرام لە بەرامبەر «دەیڤید تەیلۆر»ی ئەمریکی شکستی ھێنا.

«یەزدانی» لە ململانێی فیناڵ دا لە کاتێکدا کە ھەتا چرکەکانی کۆتایی بە دەرەنجامی ٣ بە ٢ لە خەنیمەکەی وەپێش کەوتبوو لە ناکاو پشتی لە عەرز دراو بە دەرەنجامی ٤ بە ٣ یارییەکەی بە «دەیڤید تەیلۆر»ی پاڵەوانی جیھانیی سەربە ئەمریکا دۆڕاندو بە میدالیای زیوی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ بەسەندەی کرد.

سەرپەیڤ