هونەرمەندێکی ناسراوی کورد لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i399469-هونەرمەندێکی_ناسراوی_کورد_لە_شاری_سلێمانی_کۆچی_دواییکرد
‌ بەیانی ئەمڕۆ عومەر ڕەزا، هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراوی کورد بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 07, 2021 12:13 Asia/Tehran
  • هونەرمەندێکی ناسراوی  کورد لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد

‌ بەیانی ئەمڕۆ عومەر ڕەزا، هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراوی کورد بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

 

بەیانی ئەمڕۆ شەممە عومەر رەزا، هونەرمەند و گۆرانیبێژی دیاری کورد دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشییەکەی لە تەمەنی ٧٨ ساڵی لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا.

عومەر ڕەزا لەساڵی ١٩٤٢ لە گەڕەکی چوارباخ لە دایک بووە و خزمەتێکی بەرچاوی بە ھونەری کوردی کردووەوە، یەکێک لەو گۆرانییانەی کە ناوبانگێکی زۆر پەیداکردووە، بە ناوی (هاتم هاتم) بووە.