ئاب 08, 2021 12:29 Asia/Tehran
  • ئۆلەمپیک ،،، «فەیلەسوفی ڕاکردن» بوو بە پاڵەوانی ماراتۆنی پیاوانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ

ڕەچەشکێنی ماراتۆنی جیھان کە ناسناوی «فەیلەسوفی ڕاکردن»یان داوەتێ، میدالیای زێڕی ماراتۆنی پیاوانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆی بەدەست ھێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کێبەرکێی ڕاکردنی ماراتۆنی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ وەکو دوایین بەشی بواری گۆڕەپان و مەیدان، بەیانیی ئەمڕۆ بەرپا کرا.

«ئیلیۆد کیپچوگە» کە ڕەچەشکێنی ماراتۆنی جیھانە، مەودای ٤٢ کیلۆمەترو ١٩٥ مەتری کێبەرکێکەی بە ٢ کاژێرو ٨ خولەک و ٣٨ چرکەدا بڕی و میدالیای زێڕی مسۆگەر کرد.

«کیپچوگە» ڕەچەی جیھانی بە ٢ کاژێرو خولەکێک و ٣٩ چرکە لە پاواندایە. ئەم ڕاکەرە کینیایە لە ساڵی ٢٠١٩ لە کاتی ڕاپەڕاندنی پرۆژەیەک دا ناسناوی یەکەم مرۆڤێکی بەخۆی تەرخان دا کە توانیویەتی ماراتۆن لە کەمتر لە دوو کاژێر تەواو کات، بەڵام بە سەرنجدانی ئەوەی کە ئەو ڕەچەیە لە ھەل و مەرجێکی تایبەتی و کۆنترۆڵ کراودا ئەنجامی گرتبوو بە شێوەی فەرمی تۆمار نەکرا.

ئەم ڕاکەرە کینیاییە ٣٦ ساڵانە لە ئۆلەمپیکی ٢٠٠٤ی ئاسێنا برۆنزی ٥٠٠٠ مەتر، بە ٢٠٠٨ی پیکەن برۆنزی ٥٠٠٠مەترو لە ئۆلەمپیکی ٢٠١٧ی ڕیۆش دا زێڕی ماراتۆنی بزدووەتەوە. 

سەرپەیڤ