ئاب 15, 2021 17:40 Asia/Tehran
  • کۆتایی ھاتنی ئۆردووی عێراق لە ئیسپانیا بە دەرەنجامێکی یەکسان لە بەرامبەر «ڕیاڵ»دا

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی عێراق لە یارییەکی دۆستانەدا لە گەڵ تیپەکەی ئیسپانیا وەک یەک ھاتنەوەو ئا بەمجۆرە ئۆردووەکەی بەم دەرەنجامە لە شاری «مالاگا»دا کۆتایی پێ ھێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی عێراق ، خەنیمی تیپی نیشتیمانیی ئێران لە خولی کۆتایی ھەڵبژاردەی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر، ئەمڕۆ یەکشەممە لە یارییەکی دۆستانەدا بەرەوڕووی تیپە دەستە سێھەمییەکەی «ڕیاڵ لینێنسی»ی بووەو بە دەرەنجامێکی یەکسانی بێ گۆڵ گۆڕەپانەکەی بە جێ ھێڵا.

یاریزانانی عێراقی بەرلەم یارییەیان لە کێبەرکێیەکی بەرایی دیکە دا بەرەوڕووی «ئەتلەنتیکۆ بالیاریس» بووەنەوە کە ھەر ھەمان دەرەنجامیان تۆمار کرد بوو.

ئۆردووی عێراقییەکان لە شاری «مالاگا» کۆتایی پێ ھات و سبەینێ بەرەو تورکیا وەڕێ دەکەون ھەتا ھەتا دوو یاریی دۆستانەش لەم وڵاتەدا ئەنجام بدەن.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بە مەبەستی ئاشنایی «دیک ئیدڤۆکات» ڕاھێنەری تازەی تیپەکە لەگەڵ یاریزانان، ئەم یاری و ئوردووگەلەی پێکھێناوە.

عێراق لە دەستپێکی قۆناغی کۆتایی کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر دەبێ بەرەوڕووی تیپی نیشتیمانیی کۆریای باکووری و پاشان تیپی نیشتیمانیی ئێران بێتەوە.

سەرپەیڤ