عەرەبستان میوانداریی تیپەکانی تۆپی پێی پاڵەوانانی ئاسیا دەکات
عەرەبستان بوو بە میوانداری قۆناغەکانی کۆتایی یارییەکانی تۆپی پێی ناوچەی ڕۆژئاوای لیگی پاڵەوانانی ئاسیا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، عەرەبستانی وەک میوانداری قۆناغەکانی چارەکی کۆتایی و پێش کۆتایی و کۆتایی کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا بۆ ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ھەڵبژارد.
وەک لە ڕاپۆرتەکەدا ھاتووە: لە ئێستادا بە ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، عەرەبستان وەک میوانداری قۆناغەکانی چارەکی کۆتایی و پێش کۆتایی و کۆتایی کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا بۆ ساڵی ٢٠٢١ ی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ھەڵبژێردراوەو و تئەم قۆناغانە بە شێوەی چڕ بەرپا دەکرێن.
قۆناغەکانی چارەکی کۆتایی و پێش کۆتایی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا بڕیار وایە لە ١٦ ھەتا ١٩ی ئۆکتۆبەر لە عەرەبستاندا بەڕێوە بچێت. قۆناغی کۆتاییش لە بەرواری ٢٣ی نوامبەر بەرپا دەکرێت.