ئاب 21, 2021 04:00 Asia/Tehran
  • یەکەم گروپی وەرزشوانانی پارائولەمپیکی ئێران گەییشتە تۆکیۆ

یەکەم گروپی وەرزشوانانی پارائولەمپیکی ئێران گەییشتە فڕگەی تۆکیۆ .

یەکەم گروپی وەرزشوانانی پارائولەمپیکی ئێران بۆ بەشداری لە یارییەکانی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ، ڕۆژی ھەینی گەییشتە فڕگەی «ناریتا»ی تۆکیۆ.

ئەم گروپە داگری ٧٢ وەرزشوانە لە بوارەکانی باڵەی دانیشتانێ، باسکە بە ڤیلچێرو کۆمەڵێک لە وەرزشوانانی ڕاکردن و مەیدانی، تیرھاویشتن بە کەوان ھاوڕێ لەگەڵ تیمێکی پزیشکی و ٦ پەیامنێر.

لەم خولەی یارییەکانی پارا ئۆلەمپیک، کاروانی ئێران بە تێکڕایی بە ١٢٦ کەس کە ٦٢ کەسیان وەرزشوانن، لە ١٠ بواری باسکە بە ڤیلچێر، باڵەی دانیشتانێی پیاوان پاراتیروکەوان، پاراپاسکیل سواری، پارا قورسایی ھەڵگرتن، پارا تێکواندۆ، حۆدۆ، پاراکانۆو پاراڕاکردن و مەیدانی بەشداریی کێبەرکێکان دەکەن.

یارییەکانی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ لە ٢٤ی ئوت ھەتا ٥ی سپتامبەر بەرپا دەکرێت.

کاروانی ئێران یەکەم کێبەرکێی خۆی لە یارییەکانی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ تۆکیۆ بە باسکەی بە ڤیلچێرەوە دەست پێ دەکات کە لەم بوارەدا ٢٦ی ئوت ئێران ڕووبەڕووی تیپی ئوسترالیا دەبێتەوە.

سەرپەیڤ