ئاب 25, 2021 11:01 Asia/Tehran
  • چین بۆ  ئامادە بوونی ھاندەران لە یارییە نیشتیمانییەکانی ساڵی ٢٠٢٢ مۆڵەت دەر دەکات

بەرپا کەرانی یارییە نیشتیمانییەکانی چین باسی دەرکردنی مۆڵەت دەکەن بۆ ئامادە بوونی ھاندەرانی ڕووداوە وەرزشییەکانی ساڵی ٢٠٢٢ی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لێژنەی بەرپاکەری  یارییە نیشتیمانییەکانی چین ھەر لە ئێۆستاوە کە ساڵێکی ماوە ھەتا دەستپێکی یارییە نیشتیمانییەکان، ڕایگەیاند: ھاندەران دەبێ ٧٢ کاژێر دوای چوونیان بۆ ھەر شوێنێکی وەرزشی تاقیکاریی کۆرۆنا ئەنجام بدەن و کەسانی سەروو ١٨ ساڵیش لانیکەم ١٤ ڕۆژ بەرلەوە بەڵگەی ڤەکسینەکرانی تۆکمەوتەواویان پێ بێت.

 یارییە نیشتیمانییەکانی چین لە ١٥ ھەتا ٢٧ی سپتامبەری ٢٠٢٢ لە پارێزگای «شانشی» لە باکووری ڕۆژئاوای چین بەرپا دەکرێت. ئەم ڕووداوە چواردەھەمین خولی ئەو یارییانەیە کە ھەر چوار ساڵ جارێک بەرپا دەکرێت و مێژووەکەی بۆ ساڵی ١٩٥٩ دەگەڕێتەوە.

لە ساڵی ٢٠٢٢ دا چین بڕیار وایە میوانداری ئۆلەمپیکی زستانەو پارائولەمپیکی زستانەی ٢٠٢٢ی پکەن و یارییە ئاسیاییەکانی «ھانگژۆ» بێت  و ئامادە بوونی ھاندەران لە ڕووداوی نیشتیمانیی وەرزشیی چین دا بۆی ھەیە مزگێنی دەری بەرپا کرانی ساغڵەم و ئەرخەیانی ئەو کێبەرکێیانە بێت.

 

سەرپەیڤ