ئاب 27, 2021 16:47 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی یاریزانی ئێرانیی تۆپی پێ لە ھەڵبژاردەی نایابی ڕووسیا

یاریزانی ئێرانیی تۆپی پێی «زینیت»ی ڕووسیا بە گۆڵێکی بایەخمەندی کە لە «زیسکا»ی مۆسکۆی وەشاند ژمارەی گۆڵەکانی گەییشتنە ١٠٠.

لە درێژەی کێبەرکێکانی حەوتەی شەشەمی ھەڵبژاردەی نایابی ڕووسیا، تیپی تۆپی پێی «زینیت»ی سەنت پتێرزبۆرگ، شەوی ھەینی لە یاریگای «گازپرۆم ئارنا» بۆ «زیسکا»ی مۆسکۆی ڕیزی شەشەم چووە مەیدانەوەو لە خولەکی ٨٣ی یارییەکەدا بە درەوشانەوەی «سەردار ئازمون» ئەستێرەی ئێرانیی ئەم تیپە سەرکەوتنی تۆمار کرد.

تیپی تۆپی پێی «زینیت» بە تاقەگۆڵەکەی «سەردار ئازمون» توانی یەک یە سیفر بە سەر «زیسکا»ی مۆسکۆدا سەر کەوێت و بەو جۆرە ژمارەی خاڵەکانی بگەیەنێتە ١٤ و بە شێوەیەکی کاتی لە سەرەوەی خشتەی ھەڵبژاردەی نایابی ڕوسیادا بوەستێت.

«سەردار ئازمون» بەو گۆڵەی کە ڕووبەڕوو بوونەوەی «زیسکا»ی مۆسکۆ تۆماری کرد، ژمارەی گۆڵەکانی ئەم وەرزەی خۆی گەیاندە پێنج گۆڵ و ناوی کەوتە سەرەوەی پێڕستی گۆڵکارە ھەڵکەوتەکانی ھەڵبژاردەی نایابی ڕووسیاوە.

ھەروەھا ئەستێرە ئێرانییەکەی «زینیت»ی سەن پیتێرزبۆرگ بە کردنەوەی دەروازەی «زیسکا»ی مۆسکۆ ڕێژەی تایبەتی و دەرەوەشاوەی  ١٠٠ گۆڵی لە سەردەمی یاری کردنی بۆ تۆپی پێی ڕووسیا تۆمار کرد.

«سەردار ئازمون» کە لە وەرزی ٢٠١٣ ھەتا ٢٠١٤ لە ھەڵبژاردەی نایابی ڕووسیادا چووەتە مەیدانەوەو ئەزمونی یاری کردن لە ڕوبینی کازان، ڕۆستۆف و زینیتی سەن پیتێرزیۆرگی ھەیە، لە تێکڕای ئەو یارییانەی کە بۆ ئەم سێ یانە وەرزشییە لە کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی نایابی ڕووسیا و کۆپی وەلانان و کێبەرکێکانی ئەورووپا ئەنجامی داوە، توانیویەتی «١٠٠» گۆڵ بە ناوی خۆیەوە تۆمار کات.

 

سەرپەیڤ