«موختاری» میدالیای زیو پارا ئۆلەمپیکی تۆکیۆی برەوە
کێش ھاوێژی ئێرانی لە یارییەکانی پارا ئۆلەمپیکی تۆکیۆ بوو بە خاوەنی میدالیای زیو .
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «عەلیڕەزا موختاری» کێش ھاوێژی ئێرانی لە یارییەکانی پارا ئۆلەمپیکی تۆکیۆ وو بە خاوەنی میدالیای زیو .
لە درێژەی کێبەرکێکانی «پارا ئۆلەمپیکی تۆکیۆ»و لە بواری ھاویشتنی کێش دا کە لە یاریگای ئۆلەمپیکی تۆکیۆ خەریکە بەڕێوە دەچێت، ئەمڕۆ یەکشەممە «عەلیڕەزا موختاری» نوێنەری ئێران لەگەڵ ھەشت خەنیمی سەربە وڵاتانی دیکە کەوتە ململانێ کردن کە لە ئەنجام دا بە ھاویشتنی ٨ مەترو ٤٨ سانتی مەتر بوو بە خاوەنی میدالیای زیو.
لەم بوارەدا «ئالوین ئاستانۆف» لە کۆماری ئازەربایجانەوە بە ھاویشتنی ٨ مەترو ٧٧ سانتی مەتر بوو بە پاڵەوان و ڕەچەی پارائۆلەمپیکی ٥ سانتی مەتر بەرز کردەوە.
«ئالێس کەیسی» لە کۆماری چیکیش بە ٨ مەترو ٢٥ سانتی مەتر پلەی سێھەمی بە خۆی تەرخان دا.