ئەندامانی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئافرەتانی ئەفغانستان گەییشتە پاکستان
پاکستان گەییشتنی ئەندامانی تیپی تۆپی پێی ئافرەتانی ئەفغانستان و بنەماڵەکانیانی بە ئیسلام ئاباد پشتڕاست کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیسنا، «فۆئاد چودەری» وەزیری ئیتیلاعاتی پاکستان وتی: ئافرەتانی یاریزانی تۆپی پێی ئەفغانستان بە ھەبوونی بەڵگە وەجمەندی گەشتکاری لە ڕێی بوارگەی سەرسنووریی باکووری ڕۆژئاوای «تورخەم»ەوە گەییشتنە پاکستان.
میدیاکانی خۆجیی ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند کە تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئافرەتانی ئەفغانستان و بنەماڵەکانیان دوای ھەڵاتن لە وڵاتەکەیان دوابەدوای زاڵ بوونی تالیبان بەسەر ئەم وڵاتە، گەییشتنە پاکستان.
ھێشتا ڕوون نییە کە چەند یاریزانی ئافرەتی ئەفغانی و ئەندامانی بنەماڵەکەیان مۆڵەتی چوونە نێو پاکستانیان پێ دەدرێت.
ڕۆژنامەی «داون»ی پاکستان ڕۆژی چوارشەممە وای بڵاو کردەوە کە، دوای داگیرکرانی کابۆل لە لایەن ھێزەکانی تالیبانەوە لە ١٥ی ئوت، بۆ ئافرەتانی یاریزانی تۆپی پێی ئەفانستان دەستبەجێ ڤیزەی مرۆڤ دۆستانە دەرکرا.
تالیبان ھاوکات لەگەڵ دڵنیاکردنەوەی کۆمەڵگای جیھانی لەمەڕ پاراستنی مافی ئافرەتان لە ئەفغانستاندا، چالاکیی وەرزشیی ئافرەتانی ئەفغانیی قەدەغە کردووە.